هاشتاگی مەهسا ئەمینی ڕیکۆردی شکاند

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاشتاگی مەهسا ئەمینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕیکۆردی شکاند
لە دوای هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە پچڕانی ئەنته‌رنێت و فلته‌ركردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له ئێران، هاشتاگی مه‌هسا (ژینا) ئه‌مینیی ٨١ ملیۆنی له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی پێوانه‌یی میژووی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری شكاند.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕیکۆردی زۆرترین بەکارهێنانی هاشتاگێکی دیاریکراو لە ساڵی ٢٠٢٠دا شکێنرا دوای كوژرانی جۆرج فلۆید، هاوڵاتییەکی ڕشپێستی ئەمریکیی لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە، هاشتاگی “Black Lives Matter” یەکێک بوو لەو هاشتاگانه‌ی لە تویتەر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارهێنراو و لە ماوەی دوو هەفتەدا گەیشتە ٤٨ ملیۆن کەس.
بەڵام هاشتاگی #مه‌هسا_ئه‌مینی لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌ی پێوانه‌یی مێژووی تویته‌ری شکاند‌و ٨١ ملیۆن تویتی تێپەڕاند.
بەکارهێنانی ئەم هاشتاگە لە تویتەر بەم ڕادە زۆرە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕایگشتی جیهان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

