نوێنەری گشتی وانەبێژان :هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز

نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ هاوڵاتی" هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ".

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی  وت" بـەپێی ســەرچاوەیــەڪی بـاوەڕپێڪراو لــە ئــەنجومەنی وەزیران سـەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆســتـایانی وانـەبێژان تـاوەڪو ئێســتا هیـچ بـڕیارێڪی یــەڪلاڪەرەوە نەدراوە، ئەوەی ڪە هەیە لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە پێشـنیاری ڪردووە لـە ئەگەری دانەمەزراندنی مــامۆســتایانی وانــەبێژ ئەوا ڕێنمایی ژمارەی ١٤ ی سـاڵی ٢٠٢١ ی هاوبەشـی نێوان وەزارەتی پەروەردە و دارایی ڕاست بکرێتەوە ".

لەبارەی چونیەتی ڕاستکردنەوەی رێنمایی ژمارە ١٤ ناوبراو ووتی" وەك شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژان لـە خەرجی دەربهێنرێت و بڪرێتە مووچە ، واتا لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە شایستەی وانەبێژان وەك موچە لەگەڵ مامۆستای میلاك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بڪرێت و دووانەڪەوێت ،مۆڵەتی دایڪایەتی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ زیاد بڪرێت لە ٢١ ڕۆژەوە بڪرێتە یەك مانگ یان زیاتر ".

عەلی رەئووف ووتیشی "ئـێمـە وەك نـوێنــەرانی دەســـتـەی گشـتی وانەبێژان ڕێنمایی ژمارە ١٤ بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەڪەیـنـەوە ، ئــەوەش داواڪــاری ســـەرەڪی ئـێـمـە نــاهـێـنـێـتـەدی ، داواڪــاری ســـــەرەڪی ئـێـمـە بـریـتـیـە لـە دامــەزراندنی مامۆســـتایانی وانــەبێژ بــە هەمیشــەیی بــە بـــێ جیـاوازی ڪردن ، بـێـگـومــان ئــەمــەش بـەنـدە بــەهــەڵــوێـســتـی خــودی وانــەبـێـژان خـۆیـانـەوە ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار