دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %١٤ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارێکی نوێی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات کە تیایدا "دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %١٤ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت"
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین رووپێوی کە لەبەردەستیاندایە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ٥ملیۆن ٨٨٤ هەزار و ٢٣کەسە، کە ئەوەش رێژەی %١٤ی دانیشتووانی هەموو عێراق دەکات.
بەپێی نووسراوەکە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی دهۆک یەک ملیۆن و ٤٣٢هەزار و ٣٢٦ کەسە و رێژەی %٣.٤ دانیشتووانی عێراقە.
هەروەها ژمارەی دانیشتووانی هەولێر، دوو ملیۆن و ٥٥ هەزار و ٤٤٨ کەسە کە دەکاتە %٤.٩ ژمارەی دانیشتووانی عێراق.
ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانیش، دوو ملیۆن و ٣٩٦ هەزار و ٢٠٦ کەسە ئەمەش دەکاتە رێژەی %٥.٧ی دانیشتووانی هەموو عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی خەملاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠ بە نزیکەی شەش ملیۆن ٢٠٠هەزار کەس خەملێندراوە، ئەمەش دەکاتە %١٥.٣ دانیشتووانی عێراق کە بە ٤٠ ملیۆن و٢٠٠ هەزار کەس خەملێندراوە.

