قائیمقامی ماوه‌ت: گوندی گه‌ڵاڵه له‌ژێر بۆردومانێكی قورسدایه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قائیمقامی قه‌زای ماوت رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند شوێنێك كه ده‌كه‌ونه سه‌ر گوندی گه‌ڵاڵه به‌چرِی له‌لایه‌ن فرِۆكه‌وه بۆردومان ده‌كرێن.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت بڵاویكردۆته‌وه، ئێستا سنوری گوندی گه‌ڵاڵه له ژێر بۆردومانێكی قورسدایه، له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ئه‌م شوێنانه كه ده‌كه‌ونه سنوری گوندی گه‌ڵاڵه له‌لایه‌ن فرِۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه به قورسی بۆردومان كراون.
كامه‌ران حه‌سه‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه بۆدورمان ده‌كرێن و رایگه‌یاندوه، ئه‌و شوێنه‌ی كه به ترشه‌كه ناسراوه كه ده‌كه‌وێته 4 تا 5 كیلۆمه‌تر سنوری گوندی گه‌ڵاڵه‌وه دوجار بۆردمان كراوه، هه‌روه‌ها باسكی قه‌لێ ده‌كه‌وێته نێوان گه‌ڵاڵه‌و سه‌فره‌و نزیكه‌ی 2 كیلۆمه‌تر له گه‌ڵاڵه‌وه دووره، له‌گه‌ڵ دۆڵی كڵاوه كه ته‌نها 2 كیلۆمه‌تر له گه‌ڵاڵه‌وه دوره‌و دۆڵی كوێره كانیش بۆردومان كراون.

