سه‌عدی پیره: یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكنه‌كه‌وتوون
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: یه‌كێتی و پارتی دژی یه‌ك نین و ته‌نها له‌بۆچوونه‌كانیاندا جیاوازیان هه‌یه.
وتیشی: تائێستا نه‌مبیستووه یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتبن، به‌ڵام ئێمه‌و پارتی له‌په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان و هه‌روه‌ها له‌جه‌نگی دژی داعش پێكه‌وه‌ین .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عیراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ردنی داهاتووی عیراق رێكه‌وتوون، كه خۆی له ئه‌منیه‌ت و چارسه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و عێراق و به‌گشتی به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی حكومه‌ت رێككه‌وتوون.
له‌باره‌ی ریفراندۆمیشه‌وه وتی: هه‌موومان پێكه‌وه بڕیاری ریفراندۆممان دا‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی كه عێراق له‌هه‌رێمی زه‌وت كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه هاوبه‌ش بوو، كه دژ بوو.

