ڕوانگه‌ی سوری: لە ماوەی 9 مانگدا بەهۆی 58 هێرشی درۆنەکانی تورکیاوە 66 کەس لە کوردانی سووریا کوژراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، سوپای تورکیا لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا 58 جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پەلاماری کوردەکانی سووریای داوە.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە زیاتر بوونی هێرشی درۆنەکانی تورکیا دەکات بۆسەر کوردەکانی سوویا ئەوەش پاش بێ هیوا بوونی ئەو وڵاتە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی بەربڵاو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕێکخراوەیە تورکیا لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا 58 جار بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کە داویین هێرش پەلاماری هەماری چەک و تەقەمەنییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بوو لە نزیکیی شاری کوردنشینی کۆبانی لە باکووری سووریا.

هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە لە 9 مانگی ڕابردوودا بووتە هۆی کوژرانی 10 کەسی مەدەنی و 56 کەس لە هێزە کوردەکانی سووریا. 93 کەسیش بە سەختی بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار