سوپای ئێران سنوری شارۆچکەی چۆمانی بۆردوومانکرد
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنووری شارۆچکەی چۆمانی لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد.
لەوبارەیەوە ئاژانسی (ڕۆژنیوز) بلاويكردەوە کاتژمێر ٠٩:٥٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چیای پاش قەڵاتانی بۆردوومان کرد، کە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە سەنتەری شارۆچکەی چۆمانەوە دوورە.
بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە بەهۆی ترس لە دووبارەبوونەوەی بۆردوومانەکەش، تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
جێگای ئاماژەیە ماوەی چوار ڕۆژە ئێران تۆپخانە و درۆن بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچەکانی برادۆست و باڵەکایەتیی لە پارێزگای هەولێر دەستپێکردووەتەوە.
وێنەکان: ڕۆژنیوز

بابهتی پهیوهندیدار
