هەپەگە: 8 سەربازی تورکیا لەهەرێمی کوردستان کوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکانی کوردستاندا لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، گەریلاکان لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان زنجیرەیەک چالاکییان لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئەیلول دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە.

هەپەگە دەڵێت: لە چالاكییەكانی هێزەكانماندا هەشت داگیركەر سزادران و خێمەیەکی سەربازییش تێکشکێندراوە.

لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیشەوە ڕایگەیاندووە، سوپای داگیركەری تورك ١٦ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكیی و چەكی كیمیایی، سێ جار بە فڕۆكەی جەنگیی، ٤٠ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی پێشووتر سنوری چیای گارە وبەرەبەیانی ئەمڕۆش بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار