داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنوسە زیندانیکراوەکانی ئێران دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرواری ٢٧/٩/٢٠٢٢ لیژنەی داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنوسان cpj بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بەو ڕۆژنامە نوسانەی لە ماوەی چەند ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئێراندا دەستگیرکراون و داوای ئازاد کردنیان دەکات.

لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند،لە دەستپێکی ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتی لە ئێران لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا(مەهسا)ئەمینی لە کاتی دەسبەسەرکردنی لە لایەن گەشتی ئیرشادەوە، تا ئێستا لانیکەم ٢٠ ڕۆژنامە نووس دەستگیرکراون.

لێژنەی داکۆکی کردن لە ڕۆژنامە نووسان(CPJ ) جەختی لەوەش کردەوە کە، دەسەڵات دارانی ئێران دەبێت بە بێ مەرج و لە زووترین کاتدا تەواوی ئەو ڕۆژنامە نووسانەی کەخۆپیشاندانەکانی ئێرانیان ڕوماڵکردووە ئازاد بکرێن و ئینتەرنێت بۆ خەڵکی دوبارە بەردەست بکرێتەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە کوردستان و ئێران ئەو  ڕۆژنامە نووسانەی کە ویستوویانە خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی ڕووماڵ بکەن لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و هیچ زانیارییەک لەسەرچارەنووسی زۆربەیان لە بەر دەست دا نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار