ئێران باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌سلێمانی و هه‌ولێر بۆردومان ده‌كات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌ئێستا تۆپخانه‌و درۆنه‌كانی ئێران له سێ شوێنی جیاوازی هه‌رێم ده‌ستیان به بۆردومان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، له ئێستادا به‌درۆن ئێران بۆردومانی ناوچه‌ی زڕگوێزه‌ڵه‌و كانی شاسوار له‌خوارووی پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ له كۆیه‌ش ، بۆردومانی حزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه كراوه‌و چه‌ند موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی باره‌گای حزبه‌كه‌یان كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ده‌ڤه‌ری برادۆست، به چڕی بۆردومانی بناری به‌ربزین ده‌كرێت.
هاوڵاتی بۆ زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ی زرگوێزه‌ڵه په‌یوه‌ندی كرد به هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆردومانه‌كه‌یان پێشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام رایانگه‌یاند، تائێستا زیانه گیانییه‌كان نه‌زانراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
