بریندارێکی تری خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



خۆپیشاندانەکان لە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامەو شه‌وی رابردوو بریندارێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كان لە پیرانشار گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بریندارێکی تری خۆپیشاندانەکان لە شاری پیرانشار گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کوردانەی لەو خۆپیشاندانانە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەی ٢٠ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش کۆی گشتی گیان لەدەستدان ٧٦ کەسی تێپەڕاندووە. 

رێکخراوی ھەنگاو بڵاویشیکردەوە،  لە رۆژی دووشەممەوە تا ئێستا ٧٠ ژن لە شارەکانی رۆژھەڵات دەستبەسەرکراون و ناسنامەی ٥٢یان ئاشکرا بووە. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار