ئێران.... داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ھەریەک لە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان-کۆدار ،کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان-کژاروپارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک،لە بانگەوازێکی ھاوبەشدا داوای مانگرتنی سەرتاسەرییان کرد

لە بانگەوازێکی هاوبەشدا کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان-کۆدار ،کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان-کژاروپارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ،داوایان لە گەڵانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد لە دژی هێرش و سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەشداری مانگرتنی سەرتاسەری بکەن

لە بانگەوازەکەدا هاتووە بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە بەشداری تەواوی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە هەوێنی گەورەترین شۆڕشی ئازادی ژن و گەلان کە ئێستا گەیشتۆتە ئاستێک کە دەتوانێت دەسکەوتی گەورە مسۆگەربکات و بەرەو بونیادنانی نەتەوەیەکی دیموکرات .

ئەوەش باسکراوە کە ئەم سەرهەڵدانە سەرهەڵدانی یەکێتی گەلانە کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئارادایە

لە بانگەوازەکەدا هۆکاری سەرکوتکردن وهێرش و پەلامارەکانی ئەم ڕۆژانەی ڕژێمی ئێران بۆ سەر خەڵک ولایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ بێچارەی ئەو ڕژێمە لە بەرامبەر یەک ڕیزی گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران گەڕێندراوەتەوە.

لەو سۆنگەشەوە جەخت لە سەر پاراستنی ئەو یەکڕیزییەو تێکۆشانی هاوبەش وەک تاکە ڕێگەی ڕزگاری لە ستەم و زۆرداری ئەو ڕژێمە کراوەتەوە.

لەم چوارجێوەیەدا داوایان لە سەرجەم چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران کردووە بەشداری ئەو مانگرتنە سەرتاسەرییە ببن کە بڕیارە لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر(١/١٠/٢٠٢٢) بەڕێوە بچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار