فڕۆکەکانی تورکیا دوو جارچیای مەتینیان بۆردومانکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ٣٠ ئەیلول فڕۆکەکانی تورکیا دوو جار چیای مەتینیان لەسنوری قەزای ئامێدی بوردومانکرد، و تائێستا زیانەکان دیارنین.

کوڤان سەعید، دانیشتووی سنوری قەزای ئامێدی بە هاوڵاتی وت"دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆکەکانی تورکیا ئەشکەوتی هاجستی لە چیای مەتین کە دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی دوو جار بوردومانکرد ،

هەروەها هیچ کەسێک ناتوانێت لەنزیکەوە سەرەدانی شوێنەکە بکات چونکە بەردەوام بوردومان دەکرێت، لەبەر ئەوە زیانەکان دیارنین.

" کوڤان سەعید ووتیشی" بۆردومانەکانی تورکیا جگە لە زیانی گیانی ،زیانی زۆری بە ژینگەیی ناوچەکە گەیاندووە.

 وتیشی" بەدڵنیایەوە ناڕازین بەڵام هیچمان پێناکرێت ،پێویستە عێراق و وڵاتانی دەرەوە هەڵوێست وەربگرن چۆن دەکرێت تورکیا بەردەوام ناوچەکانمان بۆردومان بکات"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار