دوای هەشت ساڵ ئێزیدییەکان بۆنەیەکی ئاینی ئەنجام دەدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی لە ٢٠١٤ دا چەتەکانی داعش چوونە شەنگالەوەو کۆمەڵکوژییەکی زۆریان تیایدا ئەنجامدا و شوێنە پیرۆزەكانیان وێرانكرد دانیشتوانی ناوچەکە ناچار بوون شوێنەکانی خۆیان بەجێبهێڵن. دوای گەڕانەوەی ئێزیدییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان دووبارە دەستیان كرد بە بنیاد نانەوەی خانوو و شوێنە پیرۆزەكانیان،

هەربۆیە دوای ٨ ساڵ لە ڕووخاندنی پەرەستگاكانیان لەلایەن چەتەكانی داعشەوە بۆ یەكەمجار كۆمەڵگای ئێزیدییەكان ڕێوڕەسمێكیان بەبۆنەی” مەحەما مارشا” ڕێكخست و تیایدا بەشداریان كرد.

مەزارگەی ” مەحەما مارشا یەکێک بوو لەو مەزارگایانەی ساڵی ٢٠١٤دا، لە لایەن چەتەكانی داعشەوە تەقێنرایەوە ، دوای گەڕانەوەی خەڵكەكە بۆ شەنگال بەهاوكاری لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری و ڕێكخراوە مەدەنییەكان دەستیان بە دروستكردنەوەی شوێنە پیرۆزەكان كرد لەناویشیاندا مەزارگەی” مەحەما مارشا”،بووکە دەكەوێتە لای باشوری شاخی شانگال.

هەروەها هەموو ٢٩و ٣٠ی ئەیلولی هەموو ساڵێك، ڕێوڕەسمی جامیا كە بونەیەكی تایبەتی ئێزیدییەكانە بەڕێوەدەچێت لەم مەزارگەیە كە سەدان كەس بەشداری لەو بۆنەیە دەكەن بۆ گەڕان بە دوای چاكە و قوربانیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار