ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆژنامەنوس بەیاننامەیەک بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاودەکەنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و مامۆستا و چین و توێژە جیاجاکانی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا پشتیوانی  خۆیان لە راپەڕینی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران بۆ ئازادی و دادپەروەری و  سەربەخۆیی و مافە تاكە كەسییەكان بە تایبەتیش ژنان ڕاگەیاندو بە توندی ئیدانەی كۆمەڵكوژی و سەركوتی هاووڵاتیانی سڤیلی ناڕازییان کرد لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

لە بەیاننامەکەدا چەند داواکارییەکیان پێشکەشکرد کە تیایدا داوایان کردووە:

١- حكومەتی هەرێمی كوردستان  و پارت و لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بچنە پشت راپەڕینی گەلانی ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی  و بە فەرمی پشتیوانی لێبكەن.

2- كونسڵەكانی ئێران لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی بە زووترین كات دەربكرێن و پەیوەندییەكان لە گەڵ ئێران رابگرترێت.

3-سنوور بە روی بەشداربووانی راپەڕین بكرێتەوە.

4- لە نەخۆشخانەكانی كوردستان چارەسەری بریندارەكانی راپەڕین بكرێت و هاوكاری هەڵاتووان لە دەست سەركوتی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت.

5- هاوكاری خەڵكی راپەڕیوی رۆژهەڵات بكرێت  لە رووی پزیشكی و سیاسی و  راگەیاندنەوە.

6- ئەو دەزگاو كەناڵ و رێكخراوانەی گومان لێكراون بە نۆكەری بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە باشوور دابخرێن.

7- ئەو لایەنانەی نزیكن لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمی دابڕانی خۆیان لێی رابگەیەنن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار