وەزارەتی ناوخۆی وەڵامی سوپای پاسداران دەداتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا باسی لە هەڕەشەکانی ئێران کرد بۆ لێدان لە بنکەکانی ئۆپۆزیسیۆن و ئەمریکا کرد و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، رەزامەندی لەسەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەو هێرشانە نەداوە." دەشڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەیان دەکەین."

رۆژی هەینی 30-9-2022 محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانیاریی وردیان لەبارەی بنکە سەربازییەکانی هەریر، هەولێر و دهۆک لە عێراق هەیە. بەڵام هێزەکانمان ئێستا تەنیا هێرش دەکەنە سەر جوداخوازەکان و لەو بڕگەیەدا هیچ جووڵەیەکمان بەرامبەر ئەمریکا نابێت.

" دەقی روونکردنەوەکە نوێنەر و شاندە ئێرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە راگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە، لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون. بەڵام هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، رەزامەندی لەسەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێرشانە نەداوە و بە تووندیش سەرکۆنەیان دەکەین. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار