عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ هەرێم دابین دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای عێراق لە پلانیدایە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات بۆ بەرپەرچ دانەوەو ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیاو ئێران .
فەریق روکن مەعن سەعدی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تورکیا و ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی بەکاردەھێنن بۆ بۆردومانکردنی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ،هەر بۆیە ھەوڵێک لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا چەکی بەرگری ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک بۆ سەر سەروەری عێراق.
ڕاشیگەیاند دانانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان بۆتە جێی بایەخی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری.
هەروەها فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراقە و بە دابینکردنی، لە داھاتوودا دەتوانرێت بەرپەرچی ھەر ھێرشێکی دەرەکی بدرێتەوە.

