شەش خێزانی ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە زێدی خۆیان

3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
ئەمڕۆ١ی تشرینی یەکەم شەش خێزانی ئاوارەی ئێزیدی کە خەڵکی شەنگال بوون گەڕانەوە کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر سەربە ناحیەی گرعوزێر لەسنوری شەنگال .
حامد مچۆ، خەڵکی کۆمەڵگای سیبا شێخ خدرە بە هاوڵاتی ی وت"گەڕانەوەی ئاوارەکانی دهۆک بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە، ئەمڕۆ١ی تشرینی یەکەم شەش خێزانی تر گەڕانەوە ناوەندی سیبا شێخ خدر، ئەمە لەکاتێک دایە لەماوەی دوو حەفتەدا ژمارەی خێزانە گەڕاوەکان گەیشتووە سەرووی٣٠ خێزان، جگە لەمەش ژامارەیەک خێزانی تر شوێنی خۆیان پاککردوەتەوە و لەم رۆژانە دەگەرێنەوە"
حامد مچۆ ووتیشی"گەڕانەوەی ئەو خێزانانە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەئێستادا دۆخی ناوچەکە لەرووی ئەمنی یەوە باشە، هاوکات خزمەتگۆزاری وەکو ئاو و کارەبا کێشەیان نیە، لەهەمووشی گرنگتر ئیتر خەڵک بێزاربووە لەژیانی کەمپ و دەیانەوێت بگەرێنەوە بۆ زێدی خۆیان"

