پزیشكێكی كورد له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی ژیانی ژنێك له‌فڕۆكه‌كه‌دا رزگار ده‌كات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
پێش چه‌ند رۆژێك دكتۆر عه‌لی جه‌باری، له‌ناو فڕۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌پڕ له فڕۆكه‌كه‌دا داوای دكتۆرێك ده‌كرێت، باری ته‌ندروستی سه‌رنشینێكی فڕۆكه‌كه له‌مه‌ترسیدایه، دكتۆر عه‌لی به‌ده‌نگیانه‌وه ده‌چێت و ده‌بینێت ژنێكی زۆر گه‌نج ، له‌سه‌ر پشت كه‌وتووه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆی ده‌گرین، پاش پشكنینێكی خێرا، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ژنه دڵی له‌لێدان كه‌وتووه‌و گیانیله‌ده‌ستداوه.
دكتۆر عه‌لی ده‌توانێت ، سه‌رله‌نوێ دڵی ببووژێنێته‌وه‌و به‌ئاسانی ده‌كه‌وێته‌وه هه‌ناسه‌دان، پاش ئۆكسجین بۆ ده‌به‌ستن.
هه‌ر له فڕۆكه‌كه‌دا جارێكی دیكه ژنه گه‌نجه‌كه، دووباره دڵی له لیدان ده‌كه‌وێته‌وه ، دكتۆر عه‌لی جارێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌رداری نابێته‌وه . بۆ جاری دووه‌م دڵی ده‌بووژێنێته‌وه‌و هه‌ر یه‌كسه‌ریش داوا له تیمی فڕۆكه‌كه ده‌كات ، له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ، ئه‌مبوڵانس ئاماده بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ، هه‌ر یه‌كسه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووژانه‌وه‌ی دڵ بگوازرێته‌وه .
پاش دابه‌زینی فڕۆكه‌كه، ژنه گه‌نجه‌كه هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌ستی كیژه چكۆلانه‌كه‌ی ده‌گرێت و به‌ره‌و ده‌رگای فڕۆكه‌كه ده‌ڕوات، وه‌ك دكتۆر عه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌م دیمه‌نه، به گه‌وره‌ترین خه‌ڵات ده‌زانم، كاتێك دایك ده‌بینێت ده‌ستی خستۆته ناو ده‌ستی كیژه بچكۆلانه‌كه‌یه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش مامۆستا جه‌عفه‌ر نوسه‌رو رۆشنبیر له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ، ئه‌م جۆره كاره مرۆڤانه‌یه ، به پاڵه‌وانێتی داده‌نرێت، به گه‌رمترین شێوه ده‌ستخۆشی لێ ده‌كرێت و به‌رپرسانی شار ئاهه‌نگ بۆ رزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك ده‌گێڕن و خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن، كه به رزگاركردنی ژیانی كه‌سێك هه‌ستاون .
مامۆستا جه‌عفه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ساڵی ١٩٩١ له شارێكی ئه‌وروپی ، هاوڕێیه‌كی یۆنانی بۆ ئاهه‌نگێك ده‌عوه‌تی كردم . كوڕه چوارده ساڵانه‌كه‌ی ژنێكی به ته‌مه‌نی له خنكان له گۆماویكدا ده‌رباز كردبوو، چه‌ندین میدالیای زێڕیان به‌سه‌ر سینگیه‌وه هه‌ڵواسیبوون رۆژنامه‌كانی ئه‌و شاره‌ش، به شانازیه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌یان نووسی ،له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا رزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك ، به كارێك دانانرێت، شایانی رێزلێنان بێت . كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئێره‌ش، ره‌نگه پێیوابێت ، ئه‌وه ئه‌و دكتۆره ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بینیوه، حیسابی ئه‌وه ناكات ژنێك له‌سه‌ر بۆردی فڕۆكه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا ، چه‌ند زیانی مادی و مه‌عنه‌وی پێده‌گه‌ێنێت، هه‌ندێكجار ده‌بێت ، له ناوه‌ڕاستی رێگا بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه ، كه‌م و كورتی زۆره، رێزلێنان هه‌ندێكجار بۆ كه‌سانێك ده‌كرێت، كه گه‌وره‌ترین زیانیان به‌مێژوو ، داهاتوو ، ناوبانگی ئه‌م گه‌له گه‌یاندووه !
مامۆستا جه‌عفه‌ر ده‌شڵێت، كه‌سانی زۆر جوان ، كرده‌وه‌ی مرۆڤانه‌ی به‌رز ، داهێنان ، به هیچ دانانرێت : ئه‌مه‌ش گه‌لێك نا‌ئومێد ده‌كات .
ده‌قی وتاری مامۆستا جه‌عفه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌م لینه‌كه‌وه بخوێنه‌ره‌وه...

