پرسهنامهیهك لە سەرۆکى هەرێمەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
دواى ئەوەى ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی سەربازی، لەسەر رێگەی سەرەکی (دەربەندیخان – سلێمانی)، پێنج پێشمەرگە بە روداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، سەرۆکى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە و هاوسەنگەرانیان و دانیشتووانی سەید سادق دەکات.
دەشڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بەبەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."
رێگاى کەلار سلێمانى کە بەڕێگەى مەرگ ناسراوە و ماوەى 11 ساڵە پڕۆژەى دروستکردنى رێگاکە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەڵام تائێستا تەنها 55 لەسەدى پڕۆژەکە تەواو بووە و بە بەردەوامیش روداوى دڵتەزێنى هاتوچۆ لە رێگاکە رودەدات.
لە چەند رۆژى رابردوش، بەشێک لە چالاکوانانى گەرمیان لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى کوردستان مانگرتنیان راگەیاند و ئاشکرایانکرد، لەماوەى چەند ساڵى رابردو نزیکەى 800 کەس لەو رێگەیە بەهۆى روداوەکانى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

