یاداشتی ناڕه‌زایی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌دژی بۆردومانی وڵاتانی دراوسێی له‌سه‌ر عێراق، یاداشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م كونسولخانه‌كانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی فیدرال و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده تاوانكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، چونكه كرده‌یه‌كی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پره‌نسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ده‌قی یاداشتنامه‌كه...
یاداشتنامه‌ی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
بۆ به‌ڕیزان :
- نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
- رێكخراوه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
سه‌رجه‌م كونسولخانه‌كانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان
- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی فیدرال
- په‌رله‌مانی كوردستان
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له ماوه‌ی رابوردودا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێ (ئێران و توركیا)وه سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشێلكراوه و به فرۆكه‌ی جه‌نگی، موشه‌كباران و له‌شكركێشی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ری و بۆته‌هۆی دروستبوونی په‌شێوی و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیان، له‌ئه‌نجامدا سه‌دان شه‌هید و هه‌زاران برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
دوا كرده‌ی تاوانكاری و پێشێلكاریش رۆژی 28/9/2022 بوو، كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی كرانه ئامانج و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك، بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیل كرا‌و له ئه‌نجامدا (18) شه‌هید و (46) برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه خودی (فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زه‌مینی ئێران) به فه‌رمی رایگه‌یاند كه "له‌رێگا موشه‌ك و درۆنه‌وه (73) جار، له (60) شوێن، بنكه و باره‌گامان له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج".
ئێمه وه‌ك فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، پرسه و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. هاوكات
به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده تاوانكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، له‌ژێر
هه‌ر پاساوێكدا بێت، چونكه كرده‌یه‌كی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پره‌نسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، له‌ئه‌نجامدا خه‌ڵكی سڤیل، ژن و منداڵ، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و شوێنی ژیان كراونه‌ته ئامانج. سه‌دان خێزان له زێدی خۆیاندا ئاواره‌بوون، دڵه‌ڕاوكێی له‌نێو هاوڵاتیاندا بڵاوكردۆته‌وه‌و بۆته‌هۆی شێواندنی بازاڕ و راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و ناوچانه‌دا. بۆیه داوای راگرتنی ده‌كه‌ین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
- داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی توانای خۆیانه بیخه‌نه گه‌ڕ به مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و كرده تاوانكاریانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، كه مه‌ترسی خستۆته سه‌ر ته‌واوی ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
- داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاست پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
- داوا له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌ی
جدی بنوێنن و هه‌موو هه‌ولێك بخه‌نه گه‌ڕ له‌پێناو راگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌و
به‌ده‌م لێقه‌وماوان و قوربانیانه‌وه بچن.
فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
2022-09-29
فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
Federation of Civil Society Organizations
تۆڕێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشی قازانجنه‌ویسته، كه (12) رێكخراوی ناحكومی له‌خۆگرتووه و رۆژی (20-80-2006) له شاری سلێمانی دامه‌زراوه و وه‌ك گروپێكی مه‌ده‌نی فشارئامێز هه‌وڵده‌دات له‌پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی،
مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
ناوی رێكخراوه‌كانی فیدراسیۆن :
1- سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ- DHRD
2- ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان PAY
3- په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن- KIE
4- رێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان
5- ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ
6- رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری مه‌ده‌نی ARAN
7- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان YADC
8- رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمك)
9- رێكخراوی هاریكاریی یاسایی ژنان- WOLA
10- رێكخراوی هه‌ڵوێست
11- رێكخراوی تیمی ئاشتی جڤاكی CPT
12- رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌مووان

