سلێمانی. دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سلێمانی ،دوو تۆمەتبار دەستگیر کران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە ژنێک کردبوو.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوە كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له‌ژنێك كردبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای تۆماركردوە كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوە بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارەکان و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانراوە هه‌ردوو تۆمه‌تبارەکە بدۆزرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێن.
هەروەها هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.

