ئێران ئەمڕۆ جارێکی تر سنوری هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانیی ئەمڕۆ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردەوە.
کەمێک پێش ئێستا، سوپای پاسداران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی گوندی وەردێی لە سنوری شارۆچکەی چۆمانی كرد، کە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە سەنتەری شارۆچکەی چۆمانەوە دوورە و زیانێکی زۆری بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیاند.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی نۆ ڕۆژە بە چڕی سنوری باڵەكایەتی و برادۆست تۆپباران دەكات و ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان

بابهتی پهیوهندیدار
