له‌شوێنی گیان له‌ده‌ستدانی 5 پێشمه‌رگه‌كه گردبوونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت

3 ساڵ لەمەوپێش
ده‌سته‌ی گه‌نجانی ژیاندۆست سبه‌ینێ له‌و شوێنه‌ی 5 پێشمه‌رگه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا گردبوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن هه‌مووان به‌شداربن تا په‌یامێك بده‌نه حكومه‌ت.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه..
ئاگاداری و بانگهێشتنامه، بۆ خه‌مێكی نیشتیمانی…
هاووڵاتیانی ئازیز…
سبه‌ی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٢، كاتژمێر ٣ بۆ ٥ی پاش نیوه‌ڕۆ، له ته‌نیشت جاده‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان ــ سلێمانی، نزیك گوندی (حه‌سه‌ن گه‌وره)، له نێوان هه‌ردو گوندی (سیاره و چناره)، واته رێك له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كه دوێنێ، ١ی ١٠ی ٢٠٢٢، به روداوی هاتوچۆ، ٥ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، ته‌عزێ و فاتیحاخوێندن بۆ گیانی ئه‌و قوربانیانه‌و ته‌واوی قوربانیانی رێگای كه‌لار-سلێمانی (رێگای مه‌رگ) داده‌نێین.
به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیه‌كان و شه‌رمه‌زاركردنی حكومه‌ت، كه زیاتر له ده ساڵه ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات و ئاماده نییه ئه‌و رێگایه ته‌واو بكات، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كده‌نگی و پشتیوانی شۆفێران و هاووڵاتیان.
لێره‌شه‌وه وه‌ك تكایه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی هاوخه‌می هاووڵاتیانیش له هاوخه‌می چه‌واشه‌كارانه‌و فه‌یسبوكی و بێكرداری به‌رپرسان نه‌چێت، داوا له هه‌مو مرۆڤێكی به‌رپرسیارو دڵسۆز ده‌كه‌ین، له هه‌موو ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگاكه یان له هه‌ر شوێنێكی تره‌وه، كه ده‌توانن بگه‌ن و ئاماده‌بن، وه‌ك چۆن پرسه‌و ته‌عزێ بۆ خۆشه‌ویستان و ئازیزانی خۆیان داده‌نێن و به پێوه‌ده‌وه‌ستن و بۆ چه‌ندین رۆژ ده‌ستبه‌رداری كاروباری تایبه‌تی خۆیان ده‌به‌ن، هه‌ر ئاواش ته‌شریف بهێنن و به‌شداری ئه‌م چالاكییه بكه‌ن و هاوكاربن له دروستكردنی گوشار بۆ ته‌واوكردنی رێگاكه.
به تایبه‌ت داواكارین كه‌سوكاری قوربانیان ئاماده‌ییان هه‌بێ.
(بێگومان سه‌ركه‌وتن و شكستی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانمان، چه‌نده به‌نده به ئاستی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی حكومه‌ته‌وه، هێنده‌ش له سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه ئایا تا چه‌ند ژماره‌یه‌كی زۆرتر له هاووڵاتیان هاوخه‌می یه‌كتر ده‌بن و پێكه‌وه داكۆكی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌وه ئێوه‌ی به‌ڕێزن ده‌توانن به ئاماده‌بونتان مانا‌و قورسایی به‌م چالاكیه بده‌ن)
تێبینی:
یه‌ك: رێگاكه داناخرێ، چونكه پێمان وایه بۆ شۆفێران و سه‌رنیشینان هیچی تێناچێت ئه‌گه‌ر به ویستی خۆیان ٥ خوله‌ك دابه‌زن و به‌شداری فاتیحاخوێندن و مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن.
دوو: كورسی بۆ دانیشتنی به‌شداربوان داده‌نرێ.
سێ: پۆسته‌رو بڵاوكراوه ده‌درێت به هاتوچۆكه‌ران.
چوار: دوای مه‌راسیمه‌كه، له هه‌مان شوێندا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی ده‌كه‌ین، له‌م رووه‌وه داوا له مێدیا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین بفه‌رموون هاوكارو به‌شداربن.
ده‌سته‌ی گه‌نجانی ژیاندۆست
٢ی ١٠ی ٢٠٢٢

