نوێنەری ئیداری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆبوویه‌وە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌تویتێکدا نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردی لە ڕۆژئاوای سووریا بڵاویکردۆته‌وه‌ لەگەڵ چەند بەرپرسی ئەمریکی لەوان نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گفتوگۆی ئەنجام دا و ڕایگه‌یاندووه‌ گفتوگۆکه‌ بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكانی سووریا.

سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، لقی سیاسی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند لەگەڵ هەریەکە لەگەڵ نیكۆلاس گرنجەر نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و جاناتن لۆرد بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری باڵای پرۆگرامی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیناتۆر ڤان هالێن و كۆلین ئالرێد ئەندامی كۆنگرێس کۆ بۆتەوە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی سووریا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ ئەو كەسانەدا باسی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی كوردانی سووریا كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار