٢ سهربازی تورکیا لهههرێمی کوردستان کوژران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهڕاگهیاندراوێکدا هەپەگە ئاماری چالاكییەكانی دوێنێی گەریلای لە ناوچەكانی بەرخۆدان بڵاوكردەوە، كە بەپێی ئامارەكە دوو سهربازی تورکیا، كە یەكێكیان پلەدار بووە کوژراون، ئاشكراشی دەكات، سوپای داگیركەری تورك ١٨ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆدوومانی ناوچەكانی بەرخۆدانی كردووە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلا لە ناوچەكانی بەرخۆدان و هەروەها هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك كە دوێنێ لەو ناوچانە ئەنجامدراون، بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، “لە ئەنجامی دوو چالاكیی نیشانشكێنی تیمە گەڕۆكەكانمان لە گۆڕەپانی سیدا لە دەورووبەری سەنگەرەكانی شەهید ئاگر، دوو داگیركەر كە یەكێكیان پلەدار بووە، سزا دران”.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “سوپای داگیركەری تورك ١٨ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و دوو جار بە فڕۆكەی جەنگیی، ٤٧ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە كاتیوشا و تانك ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردووە.

