باوکی ژینا ئەمینی بەرپرسان و میدیاکانی ئێران بەدرۆ دەخاتەوە

باوکی ژینا ئەمینی: سەرۆک کۆماری ئێران هاوخەمیی دەرنەبڕیوە و تەنها بەڵێنی داوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی رایگەیاند؛ بەرپرسانی ئێران بە ناوی هاوخەمییەوە خۆیان لە ئاشکرای کردنی هۆکاری مەرگی ژینا دەدزنەوە و بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هاوخەمییەکانیشیان دەیانەوێت کات بکوژن.

باوکی ژینا ئەمینی وتویەتی: ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەل ئەودا هاوخەمیی و دڵنەوایی دەرنەبڕیوە و تەنها بەڵینی داوە بەدواداچون بۆ دۆسیەی مەرگی ژینا بکات.

ئەو وتویەتی: زۆربەی بەرپرسانی ئێران کە پەیوەندییان پێوەکردوە تەنها داوایان کردوە کە دانبەخۆیدا بگرێت و چاوەڕێ لێکۆڵینەوەکان بێت. میدیاکانی ئێران وایان بڵاوکردبوەوە کە ئیبراهیم رەئیسی وەک هاوخەمیی بۆ بنەماڵەی ژینا ئەمینی بە خانەوادەکەی وتوە: مەرگی ژینا زۆر گاریگەریی لەسەر ئەو بوە بۆیە وەک کچی خۆی لە ژینا دەڕوانێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار