له شه‌ش رۆژدا چوار كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو كۆڵبه‌ر له سنوره‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵاتی كورستان و هه‌رێمی كوردستان كوژران و ناوه‌ندی مافی مرۆڤیش ئاشكرای ده‌كات له شه‌ش رۆژدا چوار كۆڵبه‌ر كوژراون.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكرده‌وه، رۆژی یه‌كشه‌مه كۆڵبه‌رێك به ناوی سامان زارعی له سنوری هه‌نگه‌ژاڵ له بانه كوژراوه كه ته‌مه‌نی 28 ساڵ بووه.
هاوكات پێگه‌ی كۆڵبه‌ر نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه له سنوری پیرانشار كۆڵبه‌رێك به ناوی شوانه مورادی باوكی سێ منداڵ به ته‌قه‌ی هێزكانی پاسه‌وانانی سنوری ئێران بریندار بووه و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردوودا سێ كۆڵبه‌ر له سنوری بانه و كۆڵبه‌رێكیش له سنوری پیرانشار به گوللـه كوژراون و به‌پێی ئاماره‌كانیش له شه‌ش مانگدا 47 كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی پاسه‌وانانی سنور گیانیان له‌ده‌ستداوه و 147 كۆڵبه‌ریش برینداربون به‌كۆی گشتی 190 كۆڵبه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بونه‌ته قوربانیی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و سه‌ختی رێگا شاخاوییه‌كان.

