شاندێکی ئەوروپا سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) رایگەیاند لە نێوان ٢٠-٢٩ ی مانگی رابردو سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی کردوە.
سی پی تی لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەتەوە کە سەردانی تورکیای کردووە و لە سەردانەکەدا بە مەبەستی ئاگاداربون لە دەستگیرکردنی بیانییەکان و هەلومەرجی راگرتنیان و سنوورداشکردنیان لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کردوە و هاوکات سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی کردوە کە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەو زیندانە بەند کراوە.
شاندی سی پی تی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا دیداری لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو، سەرۆکی دەستەی کۆچ و کۆچبەران ساڤاش ئونلو و کاربەدەستانی باڵای سەر بە وەزارەتی ناوخۆ (فەرماندەی گشتیی جەندرمە و فەرماندەی ئاسایشی کەنارئاوەکان) ئەنجامداوە.
هەروەها شاندەکە لەگەڵ جێگری وەزیری داد ئاکین گولرەک، بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکان و کاربەدەستانی باڵای وەزارەتی دەرەوەش سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزاکان و دۆخی ئیمڕاڵی قسەی کردووە.
لە سی پی تی ئاماژەی بەوە کردوە ئەنجامی سەرەتایی چاودێری و بەدواداچوونەکانیان رادەستی بەرپرسانی تورکیا کردوە

