ئەمڕۆ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات ئەمرۆ (سێشەممە /٢٠٢٢/١٠/٤) لە کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە.
ڕونیشیکردۆتەوە ڕێگای (سەرشاخ امام محمد) تایبەت دەبێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت.
ئاماژەشی بەوەکردووە ڕێگای (ناوتاق) تایبەت دەبێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر

بابهتی پهیوهندیدار
