بەپێی راپرسیەک لەسەدا 83ی ئاوارە ئێزیدییەکان دەیانەوێت کۆچ بکەن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی ئەلند لەشاری دهۆک، راپرسیەکی تایبەت بە کۆچکردنی ئێزدییەکان کردوە ،دەرکەوتووە هۆکاری کۆچکردنی ئێزدیەکان 50لەسەد دەگەرێتەوە بۆ حزبەکانی سیاسی.
شێرزاد پیر موسا، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئەلند بۆ دیمۆکراسی کردنی گەنجان لەشاری دهۆک بە هاوڵاتی ی وت" ئێمە ڕاپرسیەکی تایبەت مان ئەنجام داوە لەسەر کۆچکردنی ئێزدییەکان، 1000فورم مان دابەش کرد، لەم ژمارەیە 750 فورم بەتەواوی بۆمان گەڕێنرانەوە، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون، 83٪ ئێزدییەکان دەیانەوێت کۆچ بکەن، 13% ووتیان نەخێر، 4% نازانم، هۆکاری کۆچکردنی ئەو گەنجانە، 33% ئابووری،29% تەندروستی یە، 19% بێزاربوون لەژیانی کەمپ وئاوارەیی، 9%کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی 8%"
شێرزاد پیر موسا وتیشی"پرسیارێکی تر مان هەبوو لەبارەی بەرپرسی سەرەکی بۆ کۆچکردنی گەنجان،50%لایەنی سیاسی،26٪دەستهەڵات،12٪پەرلەمان،12% داب و نەریت،پرسێکی تر پەیوەست بە قەیرانی دارایی کە تاچەند کاریگەری کردوە لەسەرکۆچکردنی ئێزدییەکان گەنجان54%بەڵێ،33%تا ڕادەیەک،13% نەخێر"

