سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەنامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێم: هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکییە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەنامەیەکدا کە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ناردووە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە رۆژی سێشەممە 4-10-2022 بڵاوکراوەتەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له ليز تره‌س، سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانياوه پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە ''له نامه‌كه‌يدا خاتوو تره‌س سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ به‌شداريى به‌ڕێزيان له رێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژن ئێلیزابێزی دووەم، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به دووباره ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن، نيشان ده‌دات."
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانيا له نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى "پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه."
سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانيا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه شانشينى يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازاديى راده‌بڕين و په‌روه‌رده و ئه‌وله‌وييه‌تى هاوبه‌شى وه‌ك پرسه ئه‌منييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى هه‌يه، جه‌ختيشى كردووته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له كارى پێكه‌وه‌يى به‌رده‌وام ده‌بن.
له كۆتاييدا سه‌رۆكوه‌زيرانی به‌ريتانيا هيواى خواستووه له ئه‌ركى تازه‌يدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن.

