ژنە ڕۆژنامەنوسێکی خەڵکی باکووری کوردستان لەسلێمانی تیرۆرکرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو ژنەی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی کوژرا، دەرکەوت رۆژنامەنوسێکی نزیک لەپەکەکەیەو خەڵکی باکوری کوردستانەو تیرۆرکراوە.

ئاژانسی (ڕۆژ نیوز)بڵاویکردۆتەوە ناگەهان ئاكارسەل ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا.

پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ ،لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی و لە نزیك لەماڵەكەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی ناگەهان ئاكارسەل درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەست بەجێ شەهیدكرا.

ناگەهان ئاكارسەر، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆ لۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە وبە ڕەچەڵەك كوردە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار