پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خۆی درێژ دەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی پرۆژە یاسایەک کە فراكسیۆنەكانی (پارتی، یەكێتی، گۆڕان، پێكهاتەكان) پێشکەشیانکردووە، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان درێژدەکرێتەوەو وابڕیارە سبەینێ لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بکرێت.
رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2018 پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و وابڕیارە رۆژی 06-11-2022 ماوەکەیان کۆتایی پێبێت.
جێگای ئاماژەیە ژمارەیەک فراکسیۆن ئیمزایان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان نەکردووە کە ئەوانیش فراکسیۆنەکانی (كۆمەڵی دادگەری، یەكگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، پێنج پەرلەمانتاری گۆڕان ( عەلی حەمەساڵح ، ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد، شیرین ئەمین، شایان عەسكەری).

بابهتی پهیوهندیدار
