ئاسایشی سلێمانی بکوژانی ژنە ڕۆژنامەنوسەکەی ئەمڕۆی سلێمانی دەستگیردەکەن

3 ساڵ لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی ژنە ڕۆژنامەنوسەکەی گەڕەکی بەختیاری سلێمانی دەستگیر دەکەن .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند:سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ( ٢٠٢٢/١٠/٤) ئاگادارکراین لە ڕووداوێکی كوشتنی ژنێک بەناوی ( ناگەهان کمال ئاکارسێڵ ) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و پاش بەدواداچوونی وورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ژێر ڕێنمایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەيه دەستگیر بکەین و لە ئیستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر دەکەین کە هاوکارمان بوون لە دەست خستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ٢٠٢٢/١٠/٤.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار