ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رزده‌بێته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



بومەلەرزەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان 390 برینداری لێکەوتەوە.
 
بومەلەزەیەک بە گوڕی 5.4 پەلە بە پێوەری ریختەر پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت و 390 برینداری لێدەکەوێتەوە.
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بومەلەرزیەک بە گوڕی پێنج پۆینت چوار بە پێوەری ریختە لە قوڵایی 13 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رویدا.
 
تەندروستیی پارێزگاکە رایگەیاندوە، بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە 390 کەس بریندرابوە کە 135 برینداریان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
 
ناوەندەی فریاگوزاریی پارێزگای ورمێ ئاشکرایکردوە، زیاتر لە 200 بینا و خانوو لە شاری – خۆی- بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتوە.
 
ناوەندی بومەلەرزە زانی ئێران ئاشکرایکردوە، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە دوای ئەو بومەلەرزەیەش زیاتر لە 20 بومەلەرزەی دیکە پارێزگای ورمێی گرتوەتەوە.
place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار