بڕیاری راگرتنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی جێبه‌جێ كرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، بڕیاری راگرتنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌شێكی زۆری فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ كرا.
له‌و باره‌یه‌وه خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی ئه‌نته‌رنێت كه نه‌یوست ناوی بهێنرێت، به‌هاوڵاتی وت: له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به نوسراوی ره‌سمی ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه ئه‌و هێڵانه‌ی تایبه‌تن به فه‌رمانگه حكومه‌ییه‌كان، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت.
وتیشی: له‌ئه‌مڕۆوه ئه‌و بڕیاره‌مان جێبه‌جێ كردوه‌و هاته به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاگادار نه‌كرێینه‌وه ئه‌و هێڵانه بۆ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناكه‌ینه‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
