پسپۆرێكی یاسایی: دادگای فیدراڵی ده‌توانێت درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌تیف شێخ مسته‌فا پسپۆڕی یاسای ده‌ستوری ده‌ڵێت: بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ناده‌ستوریه.
له‌تیف شێخ مسته‌فا له‌باره‌ی یاساییبوونی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان له‌لێدوانێكدا به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:" له‌ڕووی پره‌نسیپه‌كانی شه‌رعیه‌ت و دیموكراسی نه‌خێر هیچ په‌رله‌مانێك بۆی نییه ماوه‌ی خۆی درێژ بكاته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هیچ نمونه‌یه‌ك هه‌یه كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ كرابێته‌وه، له‌تیف شێخ مسته‌فا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ نموونه هه‌ن به‌ڵام هیچیان له‌وڵاته دیموكراسییه چه‌سپیوه‌كان نین، به‌ڵكو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن وه‌ك ئه‌وه‌ی له لوبنان له‌هه‌شتاكان روویدا".
وتیشی: "بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر بدرێت ناده‌ستوریه، یه‌كێك له پایه‌كانی دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌كه‌ی سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چونكه ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌نگیان پێداون و كردویانن به‌نوێنه‌ری خۆیان".
حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت:"كاتێك له‌ساڵی 2009 په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی خۆی درێژكرده‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا سكاڵایان تۆمار كرد، سكاڵاكه له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی و ده‌سته‌ی كۆنی دادگا ره‌تكراوه‌یه‌وه، به‌ڵام هه‌ر دادگای فیدراڵی له‌ساڵی 2021 و له‌بڕیاری ژماره 117 ده‌سته‌ی نوێی دادگا بڕیارێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌یدا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌كانیان و رایگه‌یاند كه‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو نوێنه‌رایه‌تی دیموكراتی و مافی ده‌نگده‌ره‌و رێگاپێدراو نیه، جا به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان بێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی خۆی دا‌و تانه‌ی لێدرا، ده‌بێ بریاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ده‌ستور و دوور له‌سیاسه‌ت بریار بدات".

