ئایا دادگای تایبه‌تمه‌ند ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه كه‌له یاسای رۆژنامه‌وانیدا هه‌یه ؟
گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای تایبه‌تمه‌ند به بڵاوكردنه‌وه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوێنێ سێشه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 له هۆتێل ڕامادا له‌شاری سلێمانی پسپۆڕانی بواری یاسا، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان ،مامۆستایانی زانكۆ وه ڕۆنامه‌نوسان، له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا باسیان له هه‌موو لایه‌ن و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م دامه‌زراندنی دادگای تایبه‌تمه‌ند به بڵاوكردنه‌وه كرد.
له‌و گفتوگۆیه‌دا د.سامان فه‌وزی چه‌ند سه‌رنجێكی له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی به‌و بواره پێشكه‌ش كرد‌و دواتر سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانیان خسته‌ڕوو.
دادگای تایبه‌تمه‌ند به بڵاوكردنه‌وه له‌ساڵی 2010 له‌به‌غداد به‌بڕیای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دامه‌زراوه، ساڵی 2017 كاره‌كانی ڕاگیراوه له‌كۆتایی مانگی ڕابردوو بڕیاردرا له‌هه‌ر پانزه پارێزگاكه‌ی عێراق دامه‌زرێت و كاری دادگایی له‌سه‌ر بڵاكردنه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و دادگا تایبه‌تمه‌نده بكرێت كه بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ڕۆڵی گرنگی بینیوه له‌و ساڵانه‌ی دادگاكه ده‌ستبه‌كاربووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی سه‌نته‌ری مێترۆ و رێكخراوی به‌دیلدا درایه‌وه.
ئایا دادگای تایبه‌تمه‌ند به بڵاوكراوه‌كان دابمه‌زرێت؟
ئایا ئه‌م دادگایه ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه كه له جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌وانیدا هه‌یه؟
دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌كاتێكدا خودی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی به‌ده‌ست چه‌ندین كۆسپ و گرفته‌وه ده‌ناڵێنێت؟
له‌كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت دادگا سه‌ربه‌خۆ نیه دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌بڵاوكراوه‌كان، ده‌توانێت چ خزمه‌تێك به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین بكات؟

