پاژك: به‌پرسیارێتی تیرۆركردنی ناگیهان ئاكارسه‌ل له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتییه

3 ساڵ لەمەوپێش
پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان، تیرۆركردنی ناگیهان ئاكارسه‌ل شه‌رمه‌زار ده‌كات و بانگه‌وازی هاوڵاتیانی باشووری كوردستان و له‌گه‌لی كورد به‌گشتی ده‌كات به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌شداری رِێپێوانی شكۆمه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌دژی دۆژمنی كوردان و ژنان ببن و به‌یه‌كده‌نگی له‌هه‌رشوێنێك له دژی فاشیزم رِاپه‌رِن.
ئه‌مرِۆ پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان -پاژك له‌سه‌ر تیرۆركردنی ناگیهان ئاكارسه‌ل، ئه‌ندامی ئاكادیمیای ژنۆلۆژی، له‌شاری سلێمانی له‌باشوری كوردستان رِاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له رِاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پاژكدا هاتووه، “ناگه‌هان ئاكارسه‌ل به‌و ئیش و كارانه‌ی له ئاكادیمیای ژنۆلۆژی، گۆڤار و …هتد، به‌تایبه‌تی به‌پرۆژه‌ی په‌رتووكخانه‌ی ژنان له‌شاری سلێمانی نرخ و به‌هایه‌كی گرنگی له‌تێكۆشانی ئازادیی ژنانی ئازاد‌دا ئافراندوه، تیرۆركردنی هه‌ڤاڵمان بۆ ئێمه ده‌رد و ژانێكی گه‌وره‌یه، به‌رێزه‌وه به‌رامبه‌ر به بیره‌وه‌رییه‌كانی و رِه‌نج و ماندووبوونه‌كانی سه‌رمان له‌ئاستی به‌رزی دا نه‌وی ده‌كه‌ین.
پاژك ده‌شڵێت: به‌فه‌رمان و ده‌ستوری ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په و به رێگه‌ی تۆرِه نووستووه‌كانیان له‌باشوری كوردستان، هێرشێكی چه‌كدارانه و نامرۆڤانه و ترسنۆكانه‌یان پێكهێنا و ئێمه‌ش ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ئه‌و هێرشه به‌ئانجێكی سیاسی پێكهاتووه و بۆ ژنانیش هۆكارێكه بۆ رِاپه‌رِین و سه‌رهه‌ڵدان.
له‌به‌شێكی تری رِاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پاژكدا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ی تیرۆری سیاسییه وه‌كو تیرۆر و هێرشه‌كانی تر له باشوری كوردستان وون نه‌كرێت، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌ی ژنانی باشوری كوردستان و هاوبه‌شی حكومه‌تی باشوری كوردستان “یه‌نه‌كه”یه، چونكه هێرشه‌كه به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی پێكهاتووه، ئه‌رك و به‌پرسیاریه‌تی بنه‌رِه‌تی له‌ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان”یه‌نه‌كه”یه.
پاژك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌م هێرشه له‌دژی هه‌موو وڵاتپارێزان، ئاكادیمسین و ئه‌وانه‌ی له‌پێناو ئازادی و دیموكراسی تێده‌كۆشن، سیاسه‌تمه‌دار، رِۆشنبیر و شۆرِشگێرِانه و له‌دژی هه‌موو لایه‌كه، ده‌وڵه‌تی تورك به‌تیرۆری ئاكادیمسینی كورد و نوسه‌ری ژنان ناگه‌هان ئاكارسه‌ل، ده‌یه‌وێت تۆڵه له‌ژنانی كوردی به‌ئیراده‌ی”ژن، ژیان، ئازادی” و ئه‌و ژنانه بكاته‌وه، كه پێشه‌نگایه‌تی ئازادی و وه‌رچه‌رخانی دیموكراسی ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه، كاتی هاتووه ئێدی ده‌وڵه‌تی تورك و رِێكخستنه ئاشكرا و نهێنیه‌كان له‌باشوری كوردستان ده‌ربكرێن، به‌رخۆدانی گه‌ریلا له‌چیاكان ناوی ئه‌م تێكۆشانه شكۆمه‌ندانه‌یه، له‌شاره‌كانیش به بایكۆت “مانگرتن” و چالاكی هه‌موو شتێكی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌بێت فرِێ بدرێن و ئه‌مه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان له باشوری كوردستان هه‌ڵوێستێكی شكۆمه‌ندانه و نه‌ته‌وه‌ییه.
پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان ده‌شڵێت: له‌پێش گه‌له‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان دوو رِێگه هه‌یه، یا ئه‌وه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی شكۆمه‌ندانه و په‌یوه‌ست به‌نرخه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و به ئازادی بژی و خاوه‌نداری له شۆناس و ئیراده‌ی خۆی ده‌ركه‌وێت، یا ئه‌وه‌ته ببێته كوێله‌ی ئاكه‌په و ببێته گۆرِه‌پانی تیرۆری وه‌حشیانه‌ی ئاكه‌په، وه‌كو نموونه‌ی ئه‌وه‌ی، كه هه‌ڤاڵمان ناگه‌هان ئاكارسه‌ل دیار ده‌بێت و هه‌ركه‌س ده‌زانێت.
پاژك هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، باشوور له‌هه‌رێمێكی كوردی دورده‌خرێته‌وه، كه‌وتووه‌ته سه‌ر رِێگه‌ی ئه‌نكه‌ره و ده‌وڵه‌تی تورك، بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌مه بگرن، بانگه‌وازی له‌گه‌له‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌شداری رِێپێوانی به‌نرخ و شكۆمه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببن، له‌دژی دۆژمنی كوردان و ژنان، بانگه‌وازی له‌گه‌لی كورد به‌گشتی ده‌كه‌ین به‌یه‌كده‌نگی له‌هه‌رشوێنێك له‌دژی فاشیزم راپه‌رِن.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان ئاماژه به رِۆڵی په‌ده‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت:”له تیرۆر كردنی ناگه‌هان ئاكارسه‌ل په‌ده‌كه به‌رپرسیاره و به‌هاوكاریی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر دۆژمنایه‌تیی له به‌رامبه‌ر كوردان، رِێبازی خیانه‌تی كردووه‌ته بازنه‌ی مردنی كوردان، هاوكات له‌به‌رامبه‌ر تیرۆری ناگه‌هان ئاكارسه‌ل به‌رێوه‌به‌ری و سیاسه‌تی یه‌نه‌كه‌ش به‌رپرسیاره، كه له‌به‌رامبه‌ر گۆشاره‌كانی ته‌سلیمگرتن و تاوانكاری و جینایه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌ی فاشیست له‌سلێمانی، هه‌ڵوێستێك نیشان نادات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ده‌وڵه‌تی عێراقیش به‌رپرسیاره، كه له‌به‌رامبه‌ر به‌هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له سه‌ر عێراق و باشوری كوردستان ئیراده‌یه‌كی نیشان نادات. هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر كۆشتنی وڵاتپارێزانی كورد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌رپرسیاره، كه هاوكاریی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په‌ن.
پاژك جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ژیناكان و ناگه‌هانه‌كان بێده‌نگ نابن، له‌هه‌موو شوێنێك تێكۆشان به‌گۆرِتر و به‌هێزتر بكه‌ین و له‌نێو تێكۆشانی خۆماندا خاوه‌نداری له‌ژیناكان و ناگه‌هانه‌كان بكه‌ین. تێكۆشانی ئازادیی ژنان به‌كۆمه‌ڵكۆژی له‌ناو ناچێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداریی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په له‌ناو ده‌چێت.

