نێچیرڤان بارزانی: تيرۆر به‌ ته‌نيا به‌ هێزى ‏چه‌ک له‌نێوناچێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ ‏كاروبارى سووريا کۆبوونەوە؛ نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، "تيرۆر به‌ ته‌نيا به‌ هێزى ‏چه‌ک له‌نێوناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێت له‌ رێگه‌ى په‌روه‌رده‌ و ‏قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير ‏و ئايدۆلۆژياى تووندڕه‌وى و تووندوتيژى ببينه‌وه‌." 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 05-10-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ ‏كاروبارى سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.‏

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌نديى نێوان ‏لايه‌نه‌ كوردييه‌كان و پێكهاته‌كان له‌ سووريا و بارودۆخى كه‌مپه‌كان به‌تايبه‌تى ‏كه‌مپى هۆل تاوتوێ كران. ‏

سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ ‏كاروبارى سووريا جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا "مه‌ترسييه‌كى ‏راسته‌قينه‌يه"‌ له‌سەر سووريا و عێراق و ناوچه‌كه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێوستيان زانى وڵاتانى ‏ئه‌وروپا و ناوچه‌كه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاووڵاتیيانيان له‌ كه‌مپى هۆل له‌ ‏سوورياوە بۆ وڵاته‌كانيان هاوكاربن. 

لای خۆیەوە، نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند،‌ "تيرۆر به‌ ته‌نيا به‌ هێزى ‏چه‌ک له‌نێوناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێت له‌ رێگه‌ى په‌روه‌رده‌ و ‏قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير ‏و ئايدۆلۆژياى تووندڕه‌وى و تووندوتيژى ببينه‌وه‌." 

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە، پێويستيى گفتوگۆ و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه‌ كوردييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه‌ له‌ ‏سووريا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ ‏ته‌وه‌رى ديداره‌كه‌ بوون. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار