حکومەتی ئۆسترالیا هاوکاری هەرێم دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ژینگەییەکان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و پاوڵا گانلی باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی چەند پلانێکی هاوبەشیان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان و ئاسایشی ئاو و قەیرانی وشکەساڵی.

هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

هاوكات لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا حکومەتی ئۆسترالیا کۆمەڵێک پسپۆڕ بنێرێتە هەرێمی کوردستان تا هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن لە دانان و جێبەجێکردنی ستراتیژی گونجاو لە بوارەکانی ژینگە و ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوی وشکەساڵی.

بڕیاریش درا بۆ هەمان مەبەست لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند کۆمپانیەکی تایبەتمەندی ئۆسترالی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار