بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له‌په‌رله‌مان گرژی دروستبوو

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كرا‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانیش له‌دژی پرۆژه‌كه وه‌ستانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان خرایه ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام به‌شێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌دژی وه‌ستانه‌وه‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، ئێمه له‌دوای 6-11 ، ده‌وامی تێداناكه‌ین."
به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران پێیان وایه، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك رێگه‌پێدان و به یاساییكردنی دزیكردنه، هیچ یاسایه‌ك نیه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبكاته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، "پێشنیازه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان خیانه‌ته له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌بوو ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان زووتر هه‌ڵپه‌سێردرایه نه‌ك ماوه‌ی درێژبكرێته‌وه."

