بۆ یەکەمین جار دەروازەی پەرستگای لالش کرایەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەکەم وبەئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک و میری ئێزدییان وبابەشێخ بەفەرمی دەروازی پەرستگای لالش کرایەوە
خالد نەرمۆ، یەکێک لەسەرپەشتیارانی پرۆژەی نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بە هاوڵاتی ی وت" پرۆژەی دروستکردنی دەروازەی پەرستگای لالش زیاتر لەسێ مانگە کاری تیاداکرا ، ئەمڕۆش لەکاتی خۆی کرایەوە، ئەمەش وەک دیاریەک بۆ بۆ ئێزدییەکان بەتایبەت لەم رۆژەدا کە ئەمە یەکەمین رۆژی جەژنی جەما بۆ کە ماوەی حەفتەیەک بەردەوام دەبێت
" خاڵد نەرمۆ ووتیشی"بودجەی ئەم پرۆژەیە زیاترە لە180ملیون دیناری عیراقی ،حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەکەی دابین کردوە، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە زنجیرە پرۆژەکانی نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کە تا ئێستا سەرووی30 پەرستگایەکە لەسەر شێوازێکی کون و ئایینی نوژەنکراوەتەوە"

بابهتی پهیوهندیدار
