فرۆکەی تورکیا چیای شەنگال بوردومان دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
دەوروبەری کاتژمێر 9و نیوی ئەم شەو فرۆکەی تورکیا چەند شوێنێک لەناوچەی سەردەشت لە چیای شەنگال بوردومان کرد.
موراد سەعید ، دانیشتووی ناوچەی سەردەشت لەچیای شەنگال بە هاوڵاتی وت" بوردومانەکەی ئەمشەو لە چیای شەنگال بارەگایەکی یەبەشە کراوەتە ئامانج بەڵام نازانین زیانەکان چین چونکە تاڕادەیەک لە ئێمە دوورە،پەیوەندیمان بە چەند کەسێکەوە کردووە ووتیان دەنگی بوردومانەکەمان بیستووە بەڵام ئەوانیش نازانن زیانەکان چین.
هەروەها " هەر ئەمشەوە دژە تیروری کوردستان ڕاگەینراوێک یان بڵاوکردوەتەوە وتیادا هاتووە، فرۆکەی تورکیا ئەم شەو بارەگایەکی یەبەشەی لەچیای شەنگال بوردومانکردوە بەوهۆیەوە کۆژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
