وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییەک لەسەر چوار شروبی کۆکەی منداڵان بڵاودەکاتەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، کە سەر بە وەزارەتی تەندروستییە، هۆشداری دەداتە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە بەکارهێنانی چوار دەرمانی کۆمپانیایەکی هیندی کە لەکاتی بەکارهێناندا ئەگەری هەیە ببنە هۆکاری مردن، داواش لە دەرمانخانەکان دەکات خۆیانی لێ بەدووربگرن.
پاش ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە چوار ماددەی کومپانیای بەرھەم ھێنەری ھیندی مەیدن فارماسیوتیکالس ( Maiden Pharmaceuticals Limited (Haryana, India) بەرھەمەکان بریتین لەو چوار ماددەی خوارەوە :
-Promethazine Oral Solution. 2-Kofexmalin Baby Cough Syrup. 3- Makoff Baby Cough Syrup. 4-Magrip N Cold Syrup.
شیکاری تاقیگەیی بۆ نمونەی هەریەک لە چوار بەرهەمەکە پشتڕاستکراوەتەوە کە بڕێکی قبوڵنەکراو (ژێر ستاندەرد) لە ماددەکانی ( diethylene glycol and ethylene glycol) وەک (contaminants) پیسکەریان تێدایە کە ماددەی ژەهراوین بۆ مرۆڤ کاتێک دەخورێن و دەتوانن ببنە هۆی مردن.
کاریگەرییە ژەهراویەکان دەتوانن بریتی بن لە ئازاری سک، ڕشانەوە، سکچوون، نەتوانینی میزکردن، سەرئێشە، گۆڕانی باری دەروونی، و برینداربوونی توندی گورچیلە کە لەوانەیە ببێتە هۆی مردن..
تا ئێستا ئەم چوار بەرهەمە لە ووڵاتی گامبیا دەستنیشان کراون، بەڵام لەوانەیە لە ڕێگەی بازاڕە نافەرمیەکانەوە بەسەر وڵاتان یان ناوچەکانی دیکەدا دابەشکرابن.
ئەو چوار بەرھەمە لە ھەرێمی کوردستان رێگەیان پێ نەدراوە و ھاوردەی ھەرێمی کوردستان نە کراون وە مۆلەتی بەکارھێنانیان نیە
وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەگەری بە قاچاخ ھاتنی بۆ ناو بازارەکانی ھەرێمی کوردستان خۆیان بە دووربگرن لە بەکار ھێنانی ئەم بەرھەمانە.
وە ھەروھا گشت دەرمانخانەکان و ھاوولاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە تەنھا مامەلە بە دەرمانی فەرمی یەوە بکەن کە مۆڵەتی بەکارھێنانی ھەبێت و ستیکەری کۆاڵیتی کۆنترۆلی لەسەر بێت.

