بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیاو ئێران ئاوارەکانی کۆیە ژیانیان لە مەترسیدایە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێکخراوی سی پی تی ڕایگەیاند، بەھۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران، ١١ ھەزار ئاوارە لە کەمپی ئاوارەکانی مەخمور و ٧٠٠ خێزان لە کەمپی ئاوارەکانی رۆژھەڵات لە کۆیە ژیانیان لە مەترسیدایە.

کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، بە پێی ئامارەکان لە مانگی هەشتی ٢٠١٥ ەوە تا ئێستا بەھۆی بۆردومانە ئاسمانییەکان و ھێرشەکان لەناو بارەگا و بنکە سەربازییەکانی تورکیاوە تا ئەمڕۆ، ١٣٨ ھاووڵاتی مەدەنی کوژراون و لانی کەم ٢٠٤ ھاووڵاتیش برینداربوون

هەروەها باسی لە زیانەکانی ئەم دواییەی بۆردومانەکانی کردووەو تیایدا دەڵێت لە بۆردومانەکەی رۆژی  ٢٨ی ئەیلولی رابردووی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێم، ١٧ کەس کوژران و ٦٥ کەسی تریس برینداربوون، جگە لە زیانە گیانییەکان، لەسنوری ناوچەی کۆیە خوێندنگەیەک زیانی بەرکەوتووە و پێنج خوێندنگەی تریش و دوو باخچەی ساوایان داخراون و ٤٢٥ خوێندکار و ٦٠ منداڵ لە باخچەی ساوایان لە خوێندن بێبەشبوون.

بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی باسی لەوەش کرد ،ھیچ ھەنگاوێکی جدی دژی ئەو بۆردومانانە نەگیراوەتەبەر و تەنھا راگەیەندراوی ئیدانە بڵاوکراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار