لە هەولێر ئوتومبێلێک تەقییەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا پڕادۆ تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەست دا و دوو ئافرەت و دوو منداڵیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون."
بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسەی لەتەقینەوەکەی ئۆتۆمبێلەکەی هەولێردا گیانی لەدەستداوە ناوی (هاوکار عەبدوڵڵا رەسوول)ـە و تەمەنی 41 ساڵانە. پلەی عەقیدە لە دژەتیرۆی یەکێتی.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.
.jpg)
بابهتی پهیوهندیدار
