بەڕێوەبه‌رایەتی شوێنەواری دهۆک لێکۆڵینەوە بۆ شەش شوێنی شوێنەواری دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز

بەڕێوەبرایەتی شوێنەواری دهۆک لێکۆڵینەوە بۆ شەش شوێنی شوێنەواری دەکات .

دکتور بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری لە پارێزگای دهۆک بە هاوڵاتی وت"بەڕێوبەرایەتییەکەمان بە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک زانکۆی دەرەوە لەشەش شوێن دەستمان بە لێکوڵینەوەی مێژووی کردوە .

یەکەم لە گردی باستکێ لە سنوری قەزای سێمێل بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی توبنگنی ئەڵمانی.

دووەم گردی موقبلێ، لە قەزای سێمێل بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی فرایبورگی ئەڵمانی.

سێ یەم جووگای فەیدییە لە شارۆچکەی فەیدییە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئودونی ئیتاڵی"

دکتو بێکەس بریفکانی ووتیشی"شوێنی چوارەم گردی ئاسنگەران لە قەزای بەڕدەڕەش بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئودۆنی ئیتالی.

پێنجەم گردی زەید،لە سنوری قەزای سێمێل بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کافوسکاری ئیتاڵی.

شەشەم خەنەس لەسنوری قەزای شێخان بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئودۆنی ئیتاڵی"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار