ھەپەگە کوژرانی شەش سەربازی سوپای تورکیای لەناو خاکی ‌ھەرێم راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە گیانلەدەستدانی سێ گەریلا و کوژرانی شەش سەربازی تورکیای ڕایگەیاند.
 

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە رایگەیاند، لە حەوت ھێرشی ھێزەکانیاندا شەش سەربازی تورکیا لەناوسنوری ھەرێمی کوردستان کوژران و سەربازێکیش بریندارکراوە. 

ھەپەگە ڕاشیگەیاندووە، لە ھەمانکاتدا سیستمێکی کامێرای حەراری کە مینی پێوە لکێنرابوو لە ناوبراوە.

ھەپەگە لەبارەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا دەشڵێت، سوپای تورکیا ناوچەکانی گەریلای ٢٣ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی و ھەشت جاریش بە فڕۆکەی شەڕکەر و ٥٩ جاریش بە ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.

ھاوکات، ھەپەگە ناسنامەی سێ گەریلاش ئاشکرا کرد کە یەکێکیان لە ناوچەی وان و دووانەکەی دیکەشلە ناوچەی بەستای سەر بە شاری شرنەخی باکوری کوردستان گیانیانلەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار